بەرشەلۆنە دەكەوێتە دوای چەند یانەیەكی ئیسپانی

وەرزش

14/09/2018‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەكان، چەند یانەیەكی ئیسپانی لەخولی ئەو وڵاتە، پێش یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو كەوتوون.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی كەتەلۆنی ، یانەی ریاڵ مەدرید لەرووی گۆڵ تۆماركردنەوە زۆرترین چالاكی لەسێ‌ هەفتەی رابردووی خولی ئیسپانی هەبووە، بەوەی 10 گۆڵی تۆمار كردووە، ئەوەش لەكۆی 19 لێدان بۆ گۆڵكردن.

بەپێی ئەو ئامارە رێژەی گۆڵ تۆماركردنی یانەی شاهانەیی 52.63%، لەپلەی دووەمیش یانەی هۆیسكا و لەپلەی سێیەمیش یانەی ئەتلتیك بیلباو دێت‌و پێش بەرشەلۆنە كەوتوون.

رێژەی گۆڵ تۆماركردنی هۆیسكا دەكاتە سەر 46.15%، لەپلەی دوای ئەویش یانەی ئەتلتیك بیلباو بەرێژەی 44.44%..

هـ ـ ح

بەپەلە