مۆدریچ دەستبەرداری بیرۆكەی رۆشتن لەریاڵ مەدرید نەبووە

وەرزش

14/09/2018‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری بیرۆكی جێهێشتنی یانە مەدریدییەكە نەبووە.

رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە لۆكا مۆدریچ ئێستاش ئەو خواستەی هەیە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی ریزی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە لۆكا دەیەوێت روو لەیانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی بكات، بۆ ئەوەی لەگەڵ یاریزانانی وڵاتەكەی ئیڤان بیریسیچ ‌و فرسالیكۆ و مارسیلۆ بروزوفیچ یاری بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەیی رابردوو، یانەی ئەنتەرمیلان خواستێكی زۆری هەبوو بۆ كڕینی ئەو یاریزانە كرواتییە، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەنەبوو ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

هـ ـ ح