میسی ‌و ژمارە پێوانەییەكانی لەخولی ئیسپانی

وەرزش

14/09/2018‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتنی ‌و یاریزان‌و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، كۆنتڕۆڵكردنی ژمارە پێوانەییەكانی لەخولی ئیسپانی كردووە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا میسی لەخولی ئیسپانی 387 گۆڵی تۆماركردووە، ئەوەش لەكۆی 317 یاری، كە 45 یاری لەسەر یەك هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە میسی لەكۆی ئەو یاریانە لە هەشتاو پێنج یاری دەستپێشخەری كردووە بۆ گۆڵ تۆماركردن ، هەروەها زۆرترین گۆڵی لەو یاریزانە تۆماركردووە.

لەدوای میسیش سێرجیۆ بۆسكیتس، لەپلەی دووەم دێت، كە لە 25 یاری شكستی هێناوەو لەپلەی سێیەیش ساموێل ئۆمتیتی-ییە بە هەژدە یاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.

هـ ـ ح