نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم ناجێگیرە

کوردستان

14/09/2018‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 121 هەزارو 350 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 350 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 140 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 157 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 20 هەزارو 500 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح