نرخی نەوت گەورەترین دابەزین لەم مانگەدا تۆماردەكات

جیهان

14/09/2018‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان گەورەترین دابەزینی لەم مانگەدا تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.56 دۆلار بەرێژەی 2 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 78.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 80.13 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.78 دۆلار بەرێژەی 2.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بووە، كە چەند رۆژێكە وڵاتانی بەكارهێنەر بەرهەمی كەمتری نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دەكڕن‌و كاریگەری لەسەر نرخەكەی داناوە.

هـ ـ ح