ڤیان دەخیل: بارزانی بە 10 دەقیقە كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلادەكاتەوە

عیراق

14/09/2018‌ 5504 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكەی 10 دەقیقەی پێویستە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.

ڤیان دەخیل راشیگەیاند، پارتی لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی ئامادەیە دەستبەرداری پۆستەكان بێت بۆ لایەنە كوردییەكان، وەك ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی لەخولی رابردوو دایە كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان.

هەروەها رایگەیاندووە، بۆ ئەم جارە كاندیدی سەرۆك كۆمار پشكی پارتییە، چونكە كورد دەیەوێت بە بەهێزی بگەڕێتەوە بۆ بەغداو ناوەندی بڕیاردان لەعێراق.

دەخیل ئەوەشی راگەیاندووە، پارتی بەئاسانی پۆستی سەرۆك كۆماری پێ یەكلادەكرێتەوە، بۆیە ئەوە كێشەیەك نابێت، ئەگەر هاتوو داوا لەمەسعود بارزانی بكەن كەسێك بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات.

هـ ـ ح