كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی لەگەڵ بەرھەم ساڵح

کوردستان

14/09/2018‌ 2581 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، لەگەڵ بەرھەم ساڵحی سەرۆكی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپەروەری‌و شاندێكی یاوەری كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی ‌و بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی ئەنجامدراوە، ئەوەش بەمەبەستی گفتوگۆكردنی هەردوولا لەسەر رێككەوتنی سیاسی.

هەر بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری ئەنجامدراوە.

وابریارە پاش كەمیكی تر راگەیانراوێك لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاوبكرێتەوەو ئامانج‌و ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە بخرێتەڕوو.

هـ ـ ح

بەپەلە