راگەیەنراوی كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی‌و هاوپەیمانی

کوردستان

14/09/2018‌ 4117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، سەردانی بەرھەم ساڵحی سەرۆكی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپەروەرییان كرد، كە دوای كۆبوونەوەكە راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (كۆسرەت رسوڵ عەلی) جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و بە ئامادەبونی (بەرهەم سالح) سەرۆكی هاوپەیمانی كۆبوونەوەی باڵای (یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكانی كوردستان و ئەو كێشانەی رووبەرووی هاووڵاتیان بووەتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی رێكەوتنێكی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەكان.

هەروەها بڕیاریشدرا كۆبوونەوەكان بەردەوام بن، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەردوولا دەستپێشخەرییەكان كردووە بۆ بەردەوامی گفتوگۆ لەنێوانیان.

هـ ـ ح

بەپەلە