ئێرانی‌و عێراقییەكان خراپترین میللەتەكانی جیهانن

عیراق

14/09/2018‌ 2368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای “گالۆب” راپۆرتێكی لەسەر باشی‌و خراپی میللەتەكان بڵاوكردەوە، كە تێدا دەركەوتووە، ئێرانی‌و عێراقییەكان خراپترین میللەتانی جیهانن.

راپۆرتەكە لەسەر بنەمای توێژینەوەیەك بڵاوكراوەتەوە، كە لێكۆڵینەوە لەبیركردنەوەی میللەتی 145 وڵاتی جیهان كراوەو ئێرانییەكان لەپلەی یەكەمدان، ئەوەش لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوە لە 145 كەسی ئێرانی.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر بنەمای راستگۆیی‌و رۆحی هاوكاری‌و چەند بوارێكی تر وەرگیراوەو تێدا عێراقییەكان لەدوای ئێرانییەكان لەپلەی دووەم هاتوون‌و یەكێكن لەمیللەتە خراپەكانی جیهان.

هەروەها ملییەتانی ئەفریفای ناوەڕاست‌و باشووری سودان‌و چاو نێجیریاو فەڵەستین‌و لەمیللەتە خراپەكانی تری جیهانن.

ئەو وڵاتانەی ئەنجای باشیان هێناوەو میللەتەكانیان لەباشترین میللەتەكانی جیهانن، بریتین لە بیلاروسیا و بلگاریا و دوورگەی مرۆیشیۆس و هۆڵەندا و نیوزیلنەدا و سوید.

هـ ـ ح