هاوپەیمانی "چاكسازی" دەیەوێت یەك كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمان هەبێت

sharpress.net

408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/09/2018‌

شارپرێس:
هاوپەیمانی "بونیادنان‌و چاكسازی"، كە لەلیستەكانی (سائرون – النصر – الحكمە – الوتنیە – القرار)و چەند لایەنێكی تر پێكهاتوون، دەیەوێت یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەبێت.

هاوپەیمانی "میحوەری وەتەنی"، كە خاوەنی 50 كورسی پەرلەمانییە لەمیانی بەیاننامەیەك محەمەد حەلبوسی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە پێشتر ناوی چەند كاندیدێكی تر دەهات.

لەئێستادا هاوپەیمانی "چاكسازی" دەیەوێت ناوبراو تاكە كاندیدی هاوپەیمانییەكەیان بێت بۆ سەرۆكی پەرلەمان‌و لایەنە سونییەكانیش بەوە رازی بكات‌و بێتە كاندیدی هەموو لایەنەكان بۆ سەرۆكی پەرلەمان.

بڕیارە سبەی شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو لەكۆبوونەوەكەش دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرێت، كە پێشتر چەند كەسێك خۆیان كاندید كردبوو بۆ ئەو پۆستە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved