سەرچاوەیەك بوونی 4 كاندید لەناو یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار ئاشكرادەكات

عیراق

14/09/2018‌ 3894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ناوخۆیی جەختیكردەوە، كە كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار لەناو یەكێتی نیشتمانی یەكلانەبووەتەوەو ئاشكرایكرد، تائێستا ناوی چوار كەس دەهێنرێت.

سەرچاوەكە جەختیشیكردەوە، كە تائێستا گفتوگۆكردن بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدێك بەردەوامەو چاوەڕێی هەڵوێستی لایەنەكانی تریش دەكرێت بۆ كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق، كە پشكی كوردە لەبەغدا.

ئەو سەرچاوەیە، كە ئەمڕۆ هەینی قسەی بۆ كەناڵی سۆمەرییە كردووە، ئەوەشی راگەیاندووە، دیارترین كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵحی سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەرییە.

جگە لەناوی بەرهەم ساڵح، ناوی هەریەكە لەمەلا بەختیار‌و محەمەدو فوئاد مەعسوم‌و محەمەد سابیر دەهێنرێت، كە ئەوەی كۆتایی كشانەوەی خۆی لەمیانی پۆستێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیاند.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح بەرێوەچوو، ئەوەش بۆ گفتوۆكردنی هەردوولا لەسەر رێككەوتنی سیاسی نێوانیان.

هـ ـ ح