بەڤیدیۆ.. لە چەلێ چوار سەربازی سوپای تورکیا کوژران

کوردستان

14/09/2018‌ 2846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە لە چەلێ لەدژی سوپای تورک ئەنجامیان دابوو.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستی گەل- هەپەگە دەربارەی ڤیدۆكە ڕایگەیاندوە "ڕۆژی ٨ی ئەیلول لەسەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجام داوە و لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران".


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستی گەل ئەوەشی وتوە "لە چالاکییەدا ژمارەیەک پێگەی سوپای تورکیان تێکشکاندوە و زیانیکی زۆریان لێداون".

بۆ بینینی ڤیدۆکە کلیک لێرە بکە...
هـ ـ ر

بەپەلە