سەرحەد ڤارتۆ: ئیدلب چارەنووسى تورکیا روون دەکاتەوە

کوردستان

14/09/2018‌ 1737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرحەد ڤارتۆ رایگەیاندوە "ئەگەر تورکیا لە ئیدلب بدۆڕێت ئیتر ناتوانێت سیاسەتەکەى لە عەفرین بەرەو پێش ببات".


سەرحەد ڤارتۆ ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کەجەکە بە ئاژانسی فورات نیوزی ڕاگەیاندوە "تورکیا سیاسەتى خۆى لەسەر ئەوە بونیاتناوە کە رێگا نەدات کورد هیچ  سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت. ئەو سیاسەتە بە بنبەست گەیشتووە. پێشکەوتنەکان لە ئاستە جۆراوجۆرەکان ئەو سیاسەتە دوورە پەرێز و کەنارگیر دەکات. جارێک روو لە ئەمریکا و جارێک روو لە رووسیا - ئێران دەکات، بەڵام ئەوە سوودێکى بەرچاوی بۆی نابێت".


ڤارتۆ باسی ئەوەشیکرد، لە بابەتى عەفریندا رووسیا و رژێمی سوریا و ئێران ناکۆکییان لەگەڵ تورکیادا بۆ دروست دەبێت. هاوکات بۆ گەورەترکردنى بەرخۆدان دەرفەتى زیاتر دەڕەخسێت و ئەوەش تورکیا زیاتر کەنارگیر دەکات.


ئەو ئەندامەی کۆمیتەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کەجەکە ئەوەشى وتوە "تورکیا دەیەوێت لە بەرامبەر ئیدلب دا لە هێڵی عەفرین و جرابلوس درێژە بە بوونی خۆی بدات، بەڵام ئەوە روونادات".

درێژەی لێدوانەکانی لێرە ببینە...