ئه‌مریكا به‌ بڕی زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلار چه‌ك به‌ كۆریای باشوور ده‌فرۆشێت

جیهان

14/09/2018‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگەیاندوە "بڕیاریانداوه‌ به‌ بڕی 2.6 ملیار دۆلار چه‌ك به‌ كۆریای باشوور بفرۆشن".

ڕۆژی هەینی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند "وەزارەرەکەیان بڕیاری داوە به‌ بڕی 2.6 ملیار دۆلار چه‌ك به‌ كۆریای‌ باشوور ده‌فرۆشێت كه‌ شه‌ش فڕۆكه‌ی چاودێری ده‌ریایی له‌ جۆری پوسایدن پی 8 ئی و 64 موشه‌كی دژه‌ موشه‌كی بالیستی له‌ جۆری پاتریۆت له‌ خۆده‌گرێت".

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەشداوە  "فڕۆكه‌كانی پوسایدن كه‌ كۆمپانیای بۆینگ دروستی ده‌كات و به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاودێریكردنی ژێرده‌ریاییه‌كان و ئه‌ركه‌كانی چاودێریی ده‌ریایی نرخه‌كه‌ی 2.1 ملیار دۆلاره‌".

وەزارەتەکە وتوشیەتی "سیستمی‌ مووشه‌كی‌ پاتریۆت كه‌ وا دروستكراوه‌ به‌رپه‌رچی موشه‌كی بالیستی بداته‌وه‌ و نرخه‌كه‌ی 501 ملیۆن دۆلاره‌".
هـ ـ ر