کارەبای سلێمانی: پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاتر دەبێت

کوردستان

14/09/2018‌ 1006 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت "پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرەو باشتر بوون دەڕوات و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکەن".

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی،  ڕایگەیاندوە "رێژەی پێدانی کارەبا پەیوەندی بە بارودۆخی پلەکانی گەرماوە هەیە و تا پلەکانی گەرما نزمتربن پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت".

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشکردوە " رۆژی ١٢ ی ئەم مانگە بەهۆی پرۆژەیەکی چاکسازی، پێدانی کارەبا چەند کاتژمێرێک کەمیکرد و بەپێی بەرنامە نەدرا، بەڵام بەزوویی چاککرا و لە ئێستادا بەپێی پلان کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.".

سیروان محەمەد وتیشی " لە شەواندا، بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەنێوان ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر دەبێت".


هـ ـ ر