هاوپەیمانی ڕاگەیانداوێکی دەربارەی گفتوگۆکانی لەگەڵ یەکێتی بڵاوکردەوە

کوردستان

14/09/2018‌ 2490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانی ڕایدەگەێنێت "سەرقاڵی ئەنجامدانی رێکەوتنێکی سیاسین بە ئامانجی چارەسەرکردنی تەنگژەکان و چاککردنی باری بژێوی خەڵك و رێکخستنەوە و سازدانی تواناکانمان".

کەمێک لەمەوبە رد. ڕێبوار کەریم وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و داپەروەری ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندوە "سەرقاڵی ئەنجامدانی رێکەوتنێکی سیاسین بە ئامانجی چارەسەرکردنی تەنگژەکان".

‎د.ڕێبوار کەریم ڕایگەیاندوە "لای هەموتان ئاشکرایە هاوپەیمانی بە راستگۆیی و بێ پێچ و پەنا هەڵوێستە سیاسییەکانی خۆی خستۆتەڕوو، لەمروەشەوە، بە ئاشکرا، داوای دیالۆگی نیشتمانی کردو هەر زووش لەلایەن سەرجەم هێزە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدارەکانەوە پێشوازی لێکرا. ووتومانە و بەبێ دوو دڵی دەیلیینەوە کە ئەگەر و پێشهاتەکانی کوردستان و عیراق دەخوازێ لەم دۆخە سیاسە چەقبەستووە دەرباز بین".

دەقی ڕاگەیاندراوەکە ...

ڕاگەیاندراوی وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و داپەروەرییەوە
‎هاوڵاتیانی سەربەرزی کوردستان
‎خەڵکی هۆشمەندو تێگەیشتوو
‎لای هەموتان ئاشکرایە هاوپەیمانی بە راستگۆیی و بێ پێچ و پەنا هەڵوێستە سیاسییەکانی خۆی خستۆتەڕوو. لەمروەشەوە، بە ئاشکرا، داوای دیالۆگی نیشتمانی کردو هەر زووش لەلایەن سەرجەم هێزە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدارەکانەوە پێشوازی لێکرا. ووتومانە و بەبێ دوو دڵی دەیلیینەوە کە ئەگەر و پێشهاتەکانی کوردستان و عیراق دەخوازێ لەم دۆخە سیاسە چەقبەستووە دەرباز بین .  دواتریش لەم چوارچیوەیدا، هەنگاوی پراکتیکی بۆ نراو زنجیرەیەک کۆبونەوە بەڕێوەچووە. خۆ ئەگەر بانگەشەی هەڵبژاردن نەبوایە، رەنگە هەنگاوی گەورەتر بۆ رێکەوتنی سیاسی بەرفراوان بنرایە.

‎ئێستاش لەبەرئەوەی هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنی نەکردوە، هەربۆیە راستگۆیانە بەردەوامە لە هەنگاوەکانی و سەرقاڵی گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی هەمەلایەنەیە لەگەڵ هێزە کوردستانی و عیراقییەکان لەپێناو کۆتاییهێنان بە قەیران و کێشەکان.
‎لەم نێوەندەشدا، لەسەر داوای کەسانی دڵسۆز و خەمخۆر و تیکۆشەرانی  هاوپەیمانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرقاڵی ئەنجامدانی رێکەوتنێکی سیاسین بە ئامانجی چارەسەرکردنی تەنگژەکان و چاککردنی باری بژێوی خەڵك و رێکخستنەوە و سازدانی تواناکانمان بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گەل.  کە چاوەڕوان دەکرێت دوای هەڵبژاردنەکان فراوان بکرێت بەرووی هێزە سیاسییەکانی دیکەدا.
‎هەرکەسیش بەهەر مەبەستێك هەوڵی شێواندنی ئەم راستییانە بدات، ئەوا درۆیەکی گەورەیەو هەوڵێکە بۆ خەڵەتاندنی خۆی و خەڵك لەپێناو کۆکردنەوەی چەند دەنگێکی کەمی هەڵبژاردن.
‎لەکۆتاییدا هاوپەیمانی دڵنیای خەڵك و هاودیدان دەکاتەوە کە پەیام و پرۆژەکەی بەردەوامەو سەرقاڵی خۆسازدان و خۆرێکخستنەوەیە بە ئاراستەی زیاتر بەهێزکردنی پێگەکەی و ئاراستەکردنی هاودیدانمان بەرەو کایەی خزمەتکردن و ریکخستنەوە و یەکخستنەوەی توانای هیزە چاکەخوازەکان. هیچ هەوڵێکی نەزۆکیش ناتوانێت ئامانجەکانی هاوپەیمانی بۆ  دیهینانی لە حوکمرانی باش و دادپەروەر  رابگرێت.
‎سەرکەوتوو سەرفراز بن
‎وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
‎۱٤
هـ ـ ر