٥٧ کاندیدی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندیدی دوبارەن

کوردستان

14/09/2018‌ 992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌شێك له‌ کاندیدانی حیزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشتر یان پەرلەمانتار بون یان کاندیدی دەرنەچو بون.


بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵژاردن بۆ پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو هەڵبژاردنەش ژمارەیەک حیزب و قەوارەی سیاسی بەشداریان کردووە.


٥٧ لە کاندیدانی پەرلەمان ، کاندیدی دووباره‌ن لە نێو لیستی لایەنەکان (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ) بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

کاندیانی دووبارە بۆ پەرلەمانی کوردستان

پارتی: 
5 کاندیدی دووبارە
1 کاندیدی دەرنەچوو
4 کاندیدی دەرچوو

 

یەکێی:  
7 کاندیدی دووبارە
2 کاندیدی دەرنەچوو
5 کاندیدی دەرچوو

 

گۆڕان: 
5 کاندیدی دووبارە
2 کاندیدی دەرنەچوو
3 کاندیدی دەرچوو


نەوەی نوێ:
10 کاندیدی دووبارە
10 کاندیدی دەرنەچوو


کۆمەڵ:
15 کاندیدی دووبارە
11 کاندیدی دەرنەچوو
4 کاندیدی دەرچوو

یەکگرتوو:
15 کاندیدی دووبارە
9 کاندیدی دەرنەچوو
6 کاندیدی دەرچوو

هـ ـ ر