شارپرێس:
هێزی ئاسمانی
هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاندوە "چیدیکە فرۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاتەکەی به‌شداری شه‌ڕی
دژی داعش له عێراق و سوریا ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هەینی
بەفەرمی وەزارەتی بەرگری حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "چیتر ماوه‌ی به‌كارهێنانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانیان له‌شه‌ڕی دژی داعش درێژ ناکەنەوە
و ڕۆژی 31 ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش دوا وادەی چالاکییەکانیانە لەو دو وڵاتە".
وەزارەتی بەرگری
هۆڵەندا ئاماژەی بەوەشداوە "لەمەودوا 50 سه‌ربازی سوپای وڵاتەکەیان له هه‌رێمی
كوردستان دەمێننەوە و جێگیرده‌كرێن بۆ " ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر
ئارامڕاگرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش ڕزگاركراون و هه‌روه‌ها ده‌یان سه‌رباز له
هێزه تایبه‌ته‌كانی هۆڵه‌ندا له عێراق
ده‌مێننه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كان".
ئەوەش دوای ئەوە
دێت کە له‌ساڵی 2014 ه‌وه چوار فرۆكه‌ی جه‌نگی هۆڵه‌ندی له جۆری ئێف 16 بنكه و باره‌گاكانی داعش له عێراق
و سوریا بۆمباران ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 150 سه‌ربازی هۆڵه‌ندی له‌عێراق جێگیركراون.
هـ ـ ر