ئیکاردی توشی پێکان بو

وەرزش

14/09/2018‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی پێکانەوە هەلی بەشداری کردنی ئیکاردی بەرامبەر پارما و تۆتنهام کەمە.


ئیکاردی لە دوا یاریی دۆستانەى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بەرامبەر کۆڵۆمبیا توشی پێکان بووە و بە پێکراوی گەڕاوەتەوە بۆ ئینتەرمیلان.


هەرچەندە پزیشکەکانی ئینتەرمیلان هەوڵی زۆریاندا بۆ چاکردنەوەى هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان لە ئێستادا بۆ یاریکردن ئامادە نیە.


رۆژنامەى لاگازێتا ڕایگەیاندوە "ئیکاردی بەرامبەر یانەى پارما لەخولی ئیتالیا و یانەى تۆتنهام لە چامپیۆنزلیگ ناتوانێت یاریی بکات".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە یانەی ئینتەرمیلان رۆژی شەممە کاتژمێر چوار بەرامبەر پارما یاریی دەکات و رۆژی سێ شەممەش کاتژمێر 7 و 55 خولەک بەرامبەر تۆتنهام یاریی دەکات

هـ ـ ر