ڕاهێنەرەکەی یۆڤی دەیەوێت زۆرترین یاری بە ڕۆناڵدۆ بکات

وەرزش

14/09/2018‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماسیمۆ ئالێگری راهێنەری یۆڤانتۆس پلانی ئەوەیە زۆرترین تۆپ هەڵدرێتە ناوچەى سزاى تیپی بەرامبەرەوە بۆ ئەوەى هەلی گۆڵکردن بۆ هێرشبەرەکانی زیاتر بێت.

 

رۆژنامەى لاگازێتاى ئیتالی ڕایگەیاندوە "شێوازی یاریکردنی ئالێگری بە جۆرێکە کە هەلی گۆڵکردن بۆ رۆناڵدۆ و هێرشبەرەکانی تر زیاد بکات".


رۆژنامەى لاگازێتاى ئیتالی ئاماژەی بەوەشداوە "لە سێ یاریی رابردودا یانەى یۆڤانتۆس 79 جار تۆپی هەڵداوەتە ناوچەى سزاى تیپی بەرامبەرەوە بەڵام هێرشبەرەکان تەنها هەشت گۆڵیان تۆمارکردوە".

یانەى یۆڤانتۆس ئامانجی ئەوەیە ئەم وەرزە زۆرترین سود لە رۆناڵدۆ وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە  تا ئێستا رۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری نوێی یانەى ریاڵ مەدرید نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربکات

هـ ـ ر