شارپرێس:
خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالیو راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید رەتیكردەوە، پۆڵ بۆگبای یاریزانی یانەكەی بڕوات.
خۆزێ مۆرینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، من هیچ زانیارییەكی ئەوتۆم نییە، پۆڵ بۆگبا ریزی یانەی مانچستەر یونایتید دێبهێڵێتو لەیانەكە دەمێنێتەوە.
راهێنەرە پرتوگالییەكە راشیگەیاند، ئەوەی لەو بارەوە لەلایەن میدیاكانەوە بڵاودەكرێتەوە، تەنیا دەنگۆیەو هیچ راستییەكی نییە، چونكە بۆگبا لەمانچستەر دڵخۆشەو بەردەوام دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە پۆڵ بۆگبا لەوەرزی گواستنەوەی داهاتوو ریزی یانەی مانچستەر جێدەهێڵێتو روو لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات.
هـ ـ ح