شارپرێس:
ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ئیتالیو راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی وڵاتەكەی، ئامۆژگاری كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی كرد.
ماسیمیلیانۆ ئەلیگری داوای لەكریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس كردووە، كە لەسەر خۆی بێتو پێویست بەوە ناكات پەلە پەل بكات، لەتۆماركردنی گۆڵ.
ئەوە لەكاتێكدایە، لەسێ یاری رابردووی یانەی یۆڤانتۆس لەخولی ئیتالی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی نەیتوانوە روو لەیارییەكان گۆڵ تۆمار بكات.
رۆناڵدۆ لەم هاوینە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كردو بەهۆی ئەوەی گۆڵی تۆمارنەكردووە لەخولی ئیتالی رەخنەیەكی زۆری لێدەگیرێتو باس لەوە دەكرێت، كە ئاستی وەك پێویست نییە.
هـ ـ ح