خــواردنــــــەوەی قـــــاوە دەبێــــــتە هــــــۆی ئەوەی زیـــاتـــر بژیت

هەمەڕەنگ

15/09/2018‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆشەویستانی قاوە، شادمان بن، لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ باس لەوە دەكات، كە ئەو كەسانەی ڕۆژانە 2 بۆ 3 كوپ قاوە دەخۆنەوە كافاینی زۆر بێت، یان نا، لەوانەیە چانسی مردنیان بەهۆی هەندێك نەخۆشییەوە كەمبێتەوە بەرانبەر بەوانەی دوور دەكەونەوە لێی.

مارك گەنتەر زانای نەخۆشییە درمەكان‌و سەرۆكی لێكۆڵینەوەكە وتی: لێكۆڵینەوەكە كەوا دەردەكەوت گەورەترین بێت لە شێوەی خۆی 500.000 كەس بەشدارییان كردبوو لە 10 وڵاتی ئەورووپی بە درێژایی 16 ساڵا، ئەوەی دۆزرایەوە, ئەو كەسانەی قاوە ناخۆنەوە بەراورد بەئەوانەی دەیخۆنەوە وا دەردەكەوێت، كە ژیانیان‌و سووڕی خوێنیان تەندروستتربێت، ڵەگەڵ ڕێژەی كەمتری هەوكردن، گەنتەر كە سەرۆكی بەشی خۆراك و هەرسی دەزگای لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ شێرپەنجە لە شاری لیۆی فەرەنسایە وتیشی توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە بەكارهێنانی زیاتر قاوە بەستراوە بە كەمبوونەوەی مەترسی مردن بەهۆی هەر هۆكارێكەوە. لە نێوانیاندا نەخۆشییەكانی سووڕی خوێن و نەخۆشیەكانی هەرس.

پێشتر لێكۆڵینەوە بچووكترەكان ئەوەیان دۆزیوەتەوە، كە پەیوەندییەك هەیە لەنێوان خواردنەوەی قاوە و بەرزبوونەوە بەرگری دژی هەندێك نەخۆشی دیاریكراو، بەڵام دۆزینەوەكانی گەنتەر ئاشكرایكرد هەستپێكراوترین بەڵگەن هەتا ئەمڕۆ. 

هەروەها وتیشی پەیوەندی نێوان نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس، كە بەهێزترین بوو بۆ مردن بە هۆی نەخۆشییەكانی جگەرەوە،  

گەنتەر هەروەها وتی: هەنگاوی دواتر بۆ شیكردنەوەی پێكهاتەی كیمیایی قاوە بەهیوای ئەوەی لەوە تێبگەن، كە چی وا لەخواردنەوەكان ئەكات سوود بەخش بن، كەواتە جارێكی تر بەلێكۆڵینەوەكەیدا دەچێتەوە، وا دەردەكەوێت ئێمەش پێوست بكات چاوەڕێبكەین.  

وەرگێڕان: شانیا مەحمود