ڕیهانا دەیەوێت بەجلوبەرگەكان خانمان بە بەهێزی دەربخات

هەمەڕەنگ

15/09/2018‌ 766 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە هەفتەی نمایشی ساڵی ٢٠١٨ لە و كۆمەڵە جلوبەرگەی كە ڕیهانە نمایشیكرد بە ناوی ساڤیج ئیكس فینتی كاری لەسەر بەهێزكردنی خانمان كرد.

ئەو جلانەی، كە نمایش دەكران بۆ هەموو خانمانی تێدابوو لە هەموو قابارە و رەنگێك، هەروها بۆ خانمانی دووگیانیش، كە ئەم بۆنەیە لە ڕوژی چوارشەممە بەرێوە چوو.

خانمە گۆرانیبێژی شوخ و شەنگ بە دەزگای هەواڵی ئی ڕاگەیەند، خانمان "بەهیزترین كەسەكانی سەر زەوین و بە جۆرێك دروست كراوان ،كە دەتوانن هەموو شتێك بكەن و بە ڕێگەیەكی بێوینە.

هەروەها بێلا حەدید و خوسكەكەی جیجی حەدیدیش جۆش و خرۆشی خۆیان دەربڕی دەربارەی بەشداریكردنیان لەبۆنەیەكی ئاوادا، كە تیشكی خستۆتە سەر خانمان بەتایبەتی و بێلا لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویتی: "هەموو كچەكان كاتیكی زۆر خۆشیان بەسەر بردووەو هەموویان هەستیان كرد، كە جوانن".

هـ ـ ح