یەكەم دەركەوتنی ئەلكاسێر لەگەڵ دۆرتمۆند

وەرزش

15/09/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باكۆ ئەلكاسێری ئیسپانی‌و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یەكەم جار بەدرێسی یانە نوێیەكەی دەركەوت.

باكۆ ئەلكاسێر لەیاری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، كە لەم هاوینە رووی لەو یانەیە كرد دەركەوت، كە بەرانبەر یانەی ئاینتراخت فرانكفۆرت یاری كرد، لەخولی ئەڵمانی.

ئەلكاسێر لەدەقیقەی 67 بەشداری یاریكرد، كە لەجێگرەی ماكسیمان فیلیپ یاری كرد، ئەوەش یەكەم یاری فەرمی ئەو یاریزانە بوو لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە.

یارییەكە بەسێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرانبەر یارییەكەی بردەوە، كە ئەلكاسێر بەسێ‌ دەقیقە پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە گۆڵی سێیەمی تۆماركرد.

هـ ـ ح