بەرگریكارێكی بیلباو: رۆشتنی رۆناڵدۆ كاریگەری لەسەر ریاڵ مەدرید نەبووە

وەرزش

15/09/2018‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باری ئەلڤارێز، بەرگریكاری یانەی ئەتلتیك بیلباوی ئیسپانی لەرۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یانەی ریاڵ مەدریدی كەمكردەوە.

رۆژنامەی ماركا لەزاری ئەو بەرگریكارەوە بڵاویكردووەتەوە، كە رۆشتنی رۆناڵدۆ كاریگەری لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید نەبووەو یانە مەدریدییەكە لەئاستی خۆیدایە.

ئەلڤارێز رایگەیاند، یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی گەورەیە، كە ئەوەش وا دەكات رۆشتنی رۆناڵدۆ كاریگەری لەسەر بەهێزی یانەی ریاڵ مەدرید نەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆناڵدۆ لەم هاوینە ریزی یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت‌و رووی لەیانەی یۆڤانتۆسی هیتالی كرد، كە ماوەی نۆ ساڵ یاری بۆ ئەو یانە مەدریدییە كرد.

هـ ـ ح