داوا لەخەڵكی سلێمانی دەكرێت یەك جار دەسەڵاتی پارتی تاقیبكەنەوە

کوردستان

15/09/2018‌ 4258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەتا شێخ حوسێن، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكرات لەدەڤەری پارێزگای سلێمانی، داوا لەخەڵكی شارەكە دەكات، یەك جار دەسەڵاتی پارتەكەی تاقیبكەنەوە.

عەتا شێخ حوسێن لەمیانی نووسینێك دەڵێت: "بۆ چارەسەری و راوەستان دژی ئیرهابی فكرو سیناریۆی ئیرهاب، تەنیا یەك جار بەدەنگەكانتان حوكمی پارتی بۆ سلیمَانی ئەزموون بكەن، دڵنیام وەك رابردوو دەڵێن (بارزانی و هەرزانی)".

وتەبێژی سەركردایەتی پارتی هەروەها نووسیوییەتی: "دوای فشبوونەوەی باڵۆنی كردار، لەبەرانبەر پۆستێكدا، ئەوا دەبینن تاقمەكەی چاڤی لاندیش سفرەی كەباب لەبەرانبەر بژاردنی پارەی پشكەكاندا برازێننەوە، خۆ واقیعیش پێمان دەڵێت گەر رەوانشادیش بمایە، ئێستا بەباڵی سیناریۆ دەفرییە دەباشانی كۆنە هەوار".

هەروەها دەڵێت: "ئاخر لەوەش سەیرتر ئەوەیە (توێژەرێك)، كە خۆی دەڵێت ( تیكۆشەر) نیم ، بەڵام هێندە تیكۆشاوە بەقەوارەی دوو كورسی پارلەمانییەوە ، شانازی بەیەك دەنگەوە بكات، كە بەدكتۆری بەخشیوە هەتا بیكات بەسەرۆك كۆمار ".

هـ ـ ح