پەرلەمانتارەكانی پارتی‌و سائیروون لەكۆبوونەوەی پەرلەمان دەكشێنەوە

عیراق

15/09/2018‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكرات‌و لیستی سائیروون لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق كشانەوە.

پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكرات‌و لیستی سائیروون لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە كشانەوە، بەبێ‌ ئەوەی هۆكاری كشانەوەكەیان روونكرابێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەو كۆبوونەوەكەش بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە، كە ئێستا سەعات (12:30ی نیوەڕۆ) كۆبوونەوە دەستیپێكردووەو بەردەوامی هەیە.

پۆستەكان لەسەرۆكی پەرلەمان‌و دوو جێگری پێكهاتوون، كە چەند كەسێك بۆ پۆستەكان خۆیان كاندید كردووەو بەدەنگدانی نهێنی یەكلادەكرێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە