چەند پەرلەمانتارێكی كورد خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كاندید دەكەن

عیراق

15/09/2018‌ 954 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند پەرلەمانتارێكی كورد خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كاندید دەكەن، كە ئەو پۆستە پشكی كوردە.

پەرلەمانتارەكە بریتین لە مەلا بەشیر لەفراكسیۆنی پارتی‌و ئەحمەدی حاجی ڕەشید لەفراكسیۆنی كۆمەڵ‌و ئاڵا تاڵەبانی، كە كوردەو لەفراكسیۆنی میحوەری وەتەنی پەرلەمانتارەو  موسەننا ئەمین-یش، كە لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی پەرلەمانتارە.

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بەرێوەدەچێت، كە لەكۆبوونەوەكە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت، كە لەسەرۆك‌و دوو جێگر پێكهاتووە.

سەرۆكی پەرلەمان پشكی سووننەكانەو جێگری یەكەمی پشكی شیعەكانەو جێگری دووەمیش پشكی لایەنە كوردییەكانە.

هـ ـ ح