دڵنیایی لەهەڵنەوەشانەوەی هاوپەیمانی دەدات
بەرهەم ساڵح: ئەوانەی ڕێكەوتننامەی دەباشانیان تێكدا دەیانەوێت ڕێكەوتن لەنێوان لایەنەكان نەكرێت

کوردستان

15/09/2018‌ 7064 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری دەڵێت: ئەوانەی ڕێكەوتننامەی دەباشانیان تێكدا، هەر ئەو كەسانەن دەیانەوێت هیچ ڕێكەوتنێك لەنێوان لایەنەكان نەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە.

بەرهەم ساڵح دڵنیایی لەبارەی هەڵنەوەشانەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری داوەو دەشڵێت: "بەرنامەی ئێمە بەهێزكردن و تۆكمەكردنی هاوپەیمانی نەك هەڵوەشاندنەوەی".

هەروەها دەڵێت: "ئێمە خاوەن پەیامین‌و پەیامی هاوپەیمانی درێژەی هەیە"، قسەكانی بەرهەم ساڵح لەمیانی كۆبونەوەی ئۆرگانەكانی هاوپەیمانی بووە، كە ئەمڕۆ شەممە بەرێوەچووە.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە دەنگۆی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی لەئارادایە، دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كۆبووەوەو دەنگۆ هەبوو كاندیدی دەكەن بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

هـ ـ ح