هۆشداری گەورە لەبارەی زریانی فلۆرێنسی ئەمریكا دەدرێت

جیهان

15/09/2018‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشبینی كەرانی كەشوهەوا ئاگاداریاندا لەسەر مەترسییەكانی زریانە لەناكاوەكەی بەشەكانی باكوورو باشووری كارۆلینای ئەمریكا، كە بەزریانی فلۆرێنس ناسراوە.

ئەو زریانە لەگەردەلوولێكی خوڵگەیی پێكهاتووە، كە بەرەو ناوچە ئاوییەكانی كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی ئەمریكا دەڕوات‌و بارانێكی زۆری لەگەڵە، كە زیانی زۆری بەدواوە دێت.

ئەو رەشەبایەی لەگەڵ زریانەكەیە، خێراییەكەی دەكاتە ١٠٥ كیلۆمتر لەسەعاتێكدا، كە تائێستا پێنج مردوی لێكەوتووەتەوەو هەزارەها كەسیش بەهۆیەوە ئاوارەی ناوچەكانی تری ئەمریكا بوون.

وەرگێڕان: ساریا ئەحمەد