شارپرێس:
كاتیك لە ماڵەوە دانیشتویت و هەست بە خەمباری دەكەیت و نازانیت هۆكاری ئەمە چییەو ناتەوێت قسە لەگەڵ كەس بكەیت.
هەرشتێك ڕووبدات ئەوا هۆارێكی لەپشتە، وەك حاڵەتێك، یان ئەواڵێك، یاخود ڕۆتینێك لەژیانت لەوانیە هۆكارەكە بێت و خەمبارت بكات، كە لەوانییە خۆت بڵێیت هیچ هۆكارێك نییە ،بەڵام چەند هۆكاریك هەیە تۆ بە ئاگا نیت لێی.
بۆ زانینی ئەو هۆكارانە دانیشە و چەند پرسیاریك لە خۆت بكە، ئایا پێش ئەم خەمبارییە چیی ڕوویداوە، لەوانییە پەیوەندی بە كاتی ئێستاتەوە هەبێت، یاخود ڕابردوو، یان داهاتووتەوە هەبێت.
هەندێك هۆكاری دیكەش هەن كە خۆیان لەمانە دەبینەوە:
یەكەم: دەستنەكەوتنی خەوێكی باش لە شەودا لەوانییە یەكێك لەو هۆكارانە بێت، كە وات لێدەكات خەمبار بیت، كە دەركەوتووە كە لە %٨٠ كەسەكان كە هەست بە خەمباری دەكەن ، هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ نەخەوتنی باش لە شەودا.
دووەم/ خواردنی جۆرێكی تایبەت لەخواردن لەوانییە هۆكاری خەمبارییەكەت بێت، دەزانین خواردنی خۆراكی تەندروست لەشێكی تەندروست پێدەبەخشێت ، بەڵام هەندێك خواردن هۆكاری خەمۆكییە ، وەك ئەو خواردنانەی كافاینیان زۆرە، یاخود ئەو خواردنی ئەو شتانەی، كە پەیوەندی بە مێشكەوە هەیە، وەك گۆشتی سوور، هێلكە، لەوانیە پەیوەندی بەخەمۆكیەوە هەبێت.
سێیەم: بیركردنەوەی زۆر دەبێتە هۆی خەمۆكی ، بۆیە زۆر بیر مەكەرەوە لەو شتانەكی، كە ناتوانیت كۆنترۆڵیان بكەیت.
چوارەم:شیكردنەوەی هەستەكانت لەكاتی خەوتندا ئەویش یەكێكە لەهۆكارەكان، بۆیە مەجەنگێ و بخەوە، هەوڵبدە لەگەڵ خێزانەكەتدا دانیشیت پێش ئەوەی بخەویت بۆ خۆ بەدوور گرتن لە بیركردنەوەی زۆر.
تەنیا بوون یەكێكە لە هۆكارەوكانی دیكە، بۆیە هەوڵبدە گفتووگۆ لەگەل كەسانی دیكەدا بكەیت و كراوە بیت.
پێنجەم: یارمەتیدانی كەسانی دیكە بدە هەتا دەتوانیت، ئەمە وزەت پێدەدات لە یارمەتیدانی خەڵك لە ئازاردا و تۆش هەست بە باشتر دەكەیت.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل