بزووتنەوەی گۆڕان شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن دەگۆڕێت

کوردستان

15/09/2018‌ 7577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 بزووتنەوەی گۆڕان شێوازی بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنەكان دەگۆڕێت، بۆ ئەوەش 25 بنكەی بانگەشە كەمدەكاتەوە بۆ 5 بۆ 7 بنكەی بانگەشە.

جەزا عەبدولواحید ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "گۆڕان شێوەی بانگەشەی خۆی لە شاری سلێمانی دەگۆڕێت و 25 بنكەی بانگەشە كەمدەكاتەوە بۆ 5 بۆ 7 بنكەی بانگەشە".

جەزا عەبدولكەریم بۆ میدیای فەرمی بزووتنەوەكە راشیگەیاند "لەپێشتردا هەر بازنەیەك بنكەیەكی تایبەت بەخۆی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا بە چوار بازنە یان پێنج بازنە تەنیا یەك بنكەی بانگەشەكردن دەكەنەوە".

چەند رۆژێكە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردووە، كە بڕیارە هەڵبژاردنەكە لە 30 ئەم مانگە بەرێوەبچێت‌و كاتی بانگەشەكەش تا 28ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

هـ ـ ح