دەیانەوێت دەنگی پێویست نەهێنێت
پارتی‌و بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی دەیانەوێت شكست بەكاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق بهێنن

عیراق

15/09/2018‌ 4721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات‌و بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی دەیانەوێت شكست بەكاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق بهێنن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق نییە، هەروەها بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتیش بەهەمان شێوە نایانەوێت حیزبەكەیان ناوبراو كاندید بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی‌و ئەو سەركردانەی یەكێتی دەیانەوێت بەرهەم ساڵح دەنگی پێویستی ئەنجوومەنی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی نەهێنێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی كاندیدی بكەن بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

لەئێستادا هەوڵێكی جددی لەناوخۆی یەكێتی نیشتمانی هەیە، بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح، هەم كاندیدی حیزبەكە، هەم كاندیدی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بێت بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەرییە، یەكێتی وەك هەوڵێك بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو حیزبەكە، كە پێشتر پۆستی جێگری سكرتێری گشتی هەبوو دەیەوێت كاندیدی بكات بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

هـ ـ ح