بەرهەم ساڵح: هیوادارین لەگەڵ یەكێتی بگەینە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت

کوردستان

15/09/2018‌ 2058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند، هیوادارە لەگەڵ یەكێتی بگەنە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت.


بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هاوپەیمانی، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ  بەشێك لە هاودیدانی دەڤەرەكانی هاوپەیمانی كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوخۆی هاوپەیمانی و سیاسی هەرێم و عێراق.

 بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، "هاوپەیمانی هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە بڕوای بە پێكەوە بوون و دایالۆگی نیشتیمانی هەبووە و بە ئاشكرا رایگەندووە، كە سەركەوتن لە ئاشتی و لێكتێگەیشتنی لایەنە سیاسیەكانە و پێویستە بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك و تێپەڕاندنی قەیرانەكان".

ئاماژەی بەوەشكرد، "هیوادارین لەگەڵ یەكێتی بگەینە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت، و هیواداریشین بتوانرێت سەرەتای رێككەوتنی فروانتر بێت و لایەنە سیاسییەكانی دیكەش تیایدا بەشداربن".
ه.م

بەپەلە