ئەمەریكا داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات

جیهان

15/09/2018‌ 2004 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، بەهۆی ئەوەی كە ژمارەیەك لە وڵاتان سزاكانی سەر كۆریای باكووریان "تێكداوە و رێگرییان لێكردووە".

نیكی هایلی، نێردەی ئەمەریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەنراوێكدا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە رۆژی دووشەممە كۆبوونەوەیەك سازبكات و باس لەوەكراوە لە كۆبوونەوەكەدا "تاوتوێی بابەتی جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر كۆریای باكووردا دەكرێت".

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە ناوی هیچ وڵاتێك نەكراوە كە پیشێلی سزاكانی كردبێت.
ه.م