هاوپەیمانی: ئەو پەیامەی بەناوی بەرهەم ساڵحەوە بڵاوکراوەتەوە دورە لەڕاستییەوە

کوردستان

15/09/2018‌ 2706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاندوە "سەرۆکی هاوپەیمانێکەیان هیچ پەیامیکی بڵاوکردووەتەوە".

ئەمشەو هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری  ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی بۆ شارپرێس نێردراوە و ڕایدەگەیاندوە "ئەمرۆ شەممە هەندێك لەمیدیاكان پەیامێكیان بڵاوكردوە گوایە پەیامی دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەرییە".

هاوپەیمانی دیموکراسی دادپەروەری ئاماژەی بەوەداوە "لەراستیدا هاوپەیمانی تەنها بەیانێكی بڵاوكردۆتەوە و دكتۆر بەرهەم هیچ پەیامێكی نەبووە، بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، جگە لەو بەیانە رەسمییەی بەناوی هاوپەیمانیەوە بڵاو كراوەتەوە، هاوپەیمانی و سەرۆكی هاوپەیمانی، هیچ پەیامێكی تریان نەبووە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە بەرهەم سالح ڕاگەیاندوە "ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ یەکێتی دەکەن".
هـ ـ ر