تورکیا.. نزیکەی ٥٠٠ کرێکار بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەستگیردەکات

جیهان

15/09/2018‌ 865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی تورکیا سەدان کرێکاری دەستبەسەرکردووە کە هەستابوون بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی سەبارەت بە بارودۆخی کار و شوێنی کارەکەیان لە فڕۆکەخانەی نوێی ئەستەنبوڵ.

 

ئەمڕۆ شەممە بەرپرسانی پۆلیسی تورکیا ڕایانگەیاندوە "ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک کرێکاری فڕۆکەخانەی دەڤ یاپی ئەستەنبوڵ ئوزگور قەرەبوڵوت خۆپیشانداندانیان ئەنجامداوە و خۆپیشانداکەش لە کاتیکدا بوە کە پاسێکی هاتوچۆی فڕۆکەخانە خۆی کردوە بەناو فرۆکەخانەکەدا و 17 کرێکار بریندار دەکات و  ئەوەش بووەتە هۆی تورەیی کرێکارەکان و دوای ئەوە خۆپیشاندان دژی بەرپرسانی جێبەجێکاری پڕۆژەکە ڕویداوە، بەوپێیەی پێشتر لەلایەن کرێکارەکانوە ناڕەزایی سەبارەت بە بارودۆخی کار و شوێنی کارەکەیان لە فڕۆکەخانە هەبوە".


پۆلسی تورکیا ئەوەشی وتوە "هەزاران کرێکار لە خۆپیشاندانەکە بەشدار بون و پۆلیسی زیاتر لە 500 کەسیان دەستگیرکردووە لەو خۆپیشاندانە و تایبەت و  گازی فرمێسکڕژێن بۆ بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە".


پرۆژەی فڕۆکەخانە نوێکە یەکێکە لە خواسەتەکانی سەرۆکی وڵاتەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سازکردنی شارێکی فرە گەشەکردوو کە دەکەوێتە سەر ڕووباری دەریای ڕەش کە توانستی نزیکەی 90 ملیۆن نەفەری هەیە لەساڵێکدا و وابڕیارە بۆ ساڵی 2023 بیگەیەننە 150 ملیۆن نەفەر.

هـ ـ ر