خولی ئیسپانی.. ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ بلباو یەکسانبون

وەرزش

15/09/2018‌ 452 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و بە گۆڵێک لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو یەکسان بوون.

ڕۆژی شەممە لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى چوارەمی خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى ئەتلەتیک بلباو.


لەخولەکی 32 ، مۆنیاین گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەى ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد ، تایمی یەکەمبە وئەنجامە کۆتایی هات.


تایمی دووەم یانەی ڕیاڵ مەدرید گۆڵی بەرامبەر لە رێگەى ئیسکۆوە تۆمارکردەوە.


یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتای هات، بەوەش ریاڵ مەدرید بە 10 خاڵ لەپلەى دووەمدا مایەوەو ئەتلەتیک بلباویش بە 5 خاڵ لەپلەى پێنجەمدا دەبینرێت.
هـ ـ ر