خولی ئیتاڵی.. ناپۆلی سەرکەوتنی بەسەر فیرۆنتینا بەدەستهێنا

وەرزش

15/09/2018‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانەى ناپۆلی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەى فیۆرنتیناى بردەوە.

ڕۆژی شەممە لە بەردەوامی رکابەرییەکانی خولی ئیتاڵیا پێی ناوەتە هەفتەى چوارەم و یانەى ناپۆلی لە یاریگاى سان پاولۆ میوانداری یانەى فیۆرینتیناى کرد.


تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون، تایمی دووەم  یانەیناپۆلی توانی گۆڵێک لە رێگەى ئینسینییەوە تۆماربکات و ئەو گۆڵەش بەس بوو بۆ ئەوەى سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنن.


بەوەش ناپۆلی بە 9 خاڵ چوە دووەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیا و فیۆرینتیناش بە 6 خاڵ لەپلەى چوارەمدا دەبینرێت.


هـ ـ ر