چەند خویەكی خراپ كە زیانی بۆ تەندروستیت هەیە

جیهان

16/09/2018‌ 846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكاتێكدا دەوترێت خوی خراپ بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بیر لەجگەرە كێشان دەكەینەوە، یان خواردنی خێرا، بەڵام لەڕاستیدا ئێمە هەندێك شت دەكەین ڕۆژانە، كە كاریگەری زۆر خراپی هەیە بۆ سەر تەندروستیمان.

خەوتن بەجلەكانتەوە بیرۆكەیەكی هیچ باش نییە، چونكە لەكاتی خەوتندا جلەكانت كاریگەریان دەبێت لەسەر سوڕی خوێن‌و لە ئەنجامدا ئاسودە نابیت لەكاتێكدا خەوتن بۆ ئاسودەبوونی لاشەیە.


شۆردنی ددانەكانت بە شێوەیەكی توندتر ددانەكانت زیاتر پاك ناكاتەوە، بەڵكو دەبیتە هۆی ئەوەی زیان بە پوكت بگەیەنێت لەئەنجامدا توسی داخورانن ببێت، كە ئەمەش دبێتە هۆی كەوتنی ددانەكانت.


بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كردنی چەند كارێك لە یەك كاتدا دەبیتە هۆی ئەوەی، كە مێشك نەتوانێت بەهیچ جۆرێك نەتوانێت بەتەوای سەرنج بخاتە سەر ئیشەكە و كارەكەش بەباشی ئەنجام نادرێت، كە ئەمە هەندك جار دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوەی خێرا ستەكان.

 

كاریگەری زمانی جەسەتە تەنیا كاریگەری خراپی نییە بۆ كەسانی دەوروبەری، بەڵكو بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی نەرێنی بۆ مێشكت دەنێرێت‌و دەبێتە هۆی كێشەی دەروونی.

 

خواردنی زۆری ئازار شكێن، كە لەوانەیە ئازارت كەم بكاتەوە، بەڵام دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشەی تەندروستی تر لەوانە كێشەی لەبیرچوونەوە و ژەهراوی بوون و ...هتد

وەرگێران: جوانە عەزیز

بەپەلە