چیرۆكی ژیانی ئەو خانمەی خیزانەكەی لەدوو منداڵ‌و 4 سەگ پێكهاتووە

جیهان

16/09/2018‌ 3627 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: جوانە عەزیز
سارا هێگرتی تەمەن ٢٦ ساڵ، كە ئیشی خۆی هەر لەبواری بەخێوكردنی سەگی ماڵیدایە خێزانێكی تایبەتی هەیە.

ئەم خانمە لە ئوسترالیا دەژی و لەگەڵ ئارۆنی هاوسەریدا ٤ سەگی ماڵی و دوو منداڵیان هەیەو بەخێوكردنیان كاریكی نائاساییە، كە پێكەوە بەخێو بكرێن.

ئەم خانمە، كە لە منداڵییەوە خەونی هەبوونی سایمۆدی هەبووە، كە جۆریكە لە جۆری سەگی ماڵی ، ئەم خانمە توانی خەونەكەی بە دی بهێنێت‌و بووە خاوەنی ماڵی خۆی و لەگەڵ ئەم خێزانە نائاسییەدا ژیان بە ڕێدەكات و چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ ئێمەی خستووتەڕوو.