11 هەنگاو بۆ ئەوەی ببیت بەخوینەرێكی چالاك

جیهان

16/09/2018‌ 574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێمە هەموو ڕۆژێك هانەی زۆرمان گوێ لێ دەبێت، كە ناتوانن كتێب بخوێنەوە و هەندێكیان ڕقیان لە خوێندەوەیە. 

ڕاستە هەموو كەس ئارەزوی خوێندنەوەی نییە، هەرچۆنێك بێت،  خوێندنەوە دەتوانێت سترێس نەهێڵێت، وات لێدەكات وشەی نوێ فێر ببیت و مێشكت فراوان بكات، تواناكانی بە ڕێژەیەكی زۆر بەرز بكاتەوە.

ئەگەر تۆ كەسێكی دەتەوێت ببیت بە خوێنەرێكی چالاك ، ئەوا هەم هەنگاوانە پەیڕەو بكە:

واز لەو بیركردنەوانە بێنە كە وادەكەن ڕقت لە خوێندنەوە بیت
كاتێك لە بنەڕاتدا ڕقت لە خوێندەوە بێت ، بەڵام هەر بە خۆت بڵێیت كە ڕقت لێیەتی ئەوا بە هیچ جۆرێك بیركردەنەوەت ناگۆڕێت.

لە ئاستی خوێندنەوەت تێبگە
دەبێت لەوە تێبەگەیت كە ئاستی تۆ بۆ خویندەوە جیاوازە لە كەسانی دیكە، بۆیابێت خۆت بەراورد بكەیت بە كەسێكی دیكە.

چێژ لە خویندەوە وەرگرە و وەك كاریك سەیری مەكە.
ئەگەر خوێنەوە وەك شتێك ببینیت كە دەبێت لە ڕۆژەكەدا ئەنجامی بدەیت ئەوا هەرگیز ئارەزووی خوێنەوە ناكەیت.
بە پێچەوانەوە دەبێت بەوجۆرە بخوێنیتەوە كە جێژی لێ ببینیت و لە كاتەكاندا دەست بكەیت بە خوینەوە كە كارەت نەبێت.

واز لەو هانانە بینە كە وات لێدەكەن دەست بە خوێنەوە نەكەیت. هەركاتێك ئەو هانانەو نەما ئەوا دەست دەكەیت بە خوێنەوە.

بڕیار بدە چی شوێنێك باشە بۆ خوێندەوە.
دەتوانیت شوێنێك هەڵبژێرێت كە خۆت ئارەزوی دەكەیت. لەوانەیە حەز بە ژوورێكی بێدەنگ ، یاخود قاوەخانەیەوك بكەیت بۆ خوێندنەوە.

بزانە كە مێشكت دەبێت لە كوێبێت.
ناتوانیت بخوێنیتەوە ئەگەر مێشكت لەلای شتێكی دیكە بێت كاتێك پەڕەی كتێبەكەت دەخوێنیتەوە، بە پێچەوانەوە كاتێك جەوت نەبوو بۆ خوێندنەوە.

كتێبێك هەڵبژێرە كە خۆت ئارەزووی پێدەكەیت.
هەوڵبدە لە كتێبخانە ئەو كتێبانە هەڵبژێرە كە خۆت ئارەزوی پێدەكەیت.

لە كتێبی سادەوە دەست پێبكە.
بە هاوسەنگی بخوێنەرە و نە بە قرسی لە چەندین كاتژمێرێكدا كتێبێك تەواو بكەیت ، نە بۆ ماوەیەكی زۆرێش دا ببڕێیت لە خوێندەوە.

كات بۆ خوێندەوە دابنی
ئەگەر كاتەكەش كەم بێت ئەوا بخوێنەوە ئەگەر بۆ ٣٠ خوڵەكیش بێت.

كتێبەكەت با نزیك بێت لێتەوە
كاتێك كاتت دەبێت ئەوا دەبینیت كتێبەكەت نزیكەو دەست دەكەیت بە خویندنەوە.

قسە بۆ هاوڕێیەكت بكە.
هەبوونی كەسێك كە وات لێبكات بخوێنیتەوە ،شتێكی زۆر گرنگە.

وەرگێران: رەوەند ئیسماعیل