ڤاڵڤێردی هەست بەنیگەرانی دەكات

وەرزش

16/09/2018‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دانی بەوەدانا، كە بەئەستەم لەیانەی ریاڵ سۆسیدادیان بردووەتەوە، كە ئەوەش نیگەرانی كردووە.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی یارییەكەیان قورس بوو، بەڵام توانینیان سێ‌ خاڵگی گرنگی ئاڵتوونی لەریاڵ سۆسیداد بسێنن، كە ئەوە گرنگە بۆ ئەوان.

راهێنەری بەرشەلۆنە جەختیكردووەتەوە، كە ئەو بردنەوەو بردنەوەی تری هاوشێوە لەیارییە قورسەكان دەتوانن بیانگەیەنێت بە بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی.

یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو لەیارییەكانی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد بووەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە بەدوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك یارییەكەی بردەوە.

هـ ـ ح