ژمارەیەكی نایاب بۆ ئیسكۆ

وەرزش

16/09/2018‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیسكۆ ئاراگۆنی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید رۆڵی هەبوو لەنەدۆڕانی یانەكەی لەبەرانبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو، كە لەخولی ئیسپانی پێكەوە یارییان كرد.

یانەی ریاڵ مەدریدو ئەتلەتیك بیلباو شەوی رابردوو لەچوارچێوەی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یەك بوونەوەو ئیسكۆ لەدەقیقەی 63 گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد، كە بەگۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، گۆڵەكەی ئیسكۆ دووەم خێراترین گۆڵە، كە وەك یاریزانی یەدەگ لەدوای هاتنە ناو یاریگاوە تۆماریكرد.

ئیسكۆ لەدوای هاتنە ناو یاریگا بە دوو دەقەو 56 چركە، توانی گۆڵی یەكسانبوون تۆمار بكات، ئەوەش دووەم یاریزانە بەو خێراییە دوای هاتنە ناو یاریگا گۆڵ تۆماربكات.

خێراترین گۆڵ تائێستا تۆماركرابێت، خوانمی یاریزانی یانەی سۆسیداد دژی یانەی ڤیاریاڵ تۆماریكرد، ئەوەش دوای هاتنە ناو یاریگاوە بە دوو دەقیقەو 33 چركە.

هـ ـ ح