لۆپێتیچی: دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەین

وەرزش

16/09/2018‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆلین لوپێتیچی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، لەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو گۆڵی زیاتر تۆماربكەن.

لۆپیتیچی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەین، بەڵام سودمان لەهەلەكان نەبینی‌و یارییەكە بەگۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

راهێنەری ریاڵ مەدرید ئەوەشی راگەیاند، كە یاریگای سان مامیس یاریگایەكی قورسەو یانەی بەرانبەریشمان بە باشی یاری كرد، بۆیە ئەنجامەكە بەو شێوەیە بوو.

یانەی ریاڵ مەدرید شەوی رابردوو لەهەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیك بیلباو بووەوەو یارییەكەش بەگۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات‌و یەكسانبوون.

هـ ـ ح