هەوڵێكی تری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار

عیراق

16/09/2018‌ 2807 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشمانی بۆ تاوتوێكردنی پرسی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی عێراق‌و بەشداری كردنی كورد كۆببێتەوە.

بەپێی میدیای فەرمی یەكێتی، كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجامدەدرێت، كە لەكۆبوونەوەكەدا پرسی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی و پێویستییەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان تاوتوێدەكرێت.

ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە مەكتەبی سیاسی بۆ هەمان مەبەست كۆبووەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لەدیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

لەناو یەكێتی چوار كەس چاویان لەسەر ئەوەیە، كاندیدی حیزبەكەیان بن بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، ئەوانیش بریتین لە محەمەد سابیر، لەتیف رەشید، ئاوەڵزاواكانی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی، هەروەها مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری ئێستای عێراق.

پێشتریش دەنگۆ هەبوو، كە بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری كاندیدی یەكێتی دەبێت بۆ ئەو پۆستە، بەڵام ئەو پرسە تائێستا یەكلانەكراوەتەوە.

هـ ـ ح