قوباد تاڵەبانی بەڵێنی دروستكردنی دوو هەزار كارگە دەدات

کوردستان

16/09/2018‌ 6423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی بەڵێنی دروستكردنی دوو هەزار كارگە دەدات، ئەوەش بۆ رەخساندنی هەلی كاری زیاتر لەهەرێمی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوە ئابوورییەكانی كوردستان و هەلی كار بۆ 50 هەزار كەس فەراهەمدەكەن.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، بەمنزیكانە مەرزی سەیرانبەن دەكرێتەوە و پلانمان داناوە بۆ دروستكردنی دوو هەزار كارگە لەئاستی هەرێمی كوردستان.

ئەو قسانەی لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بووە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەشاری پێنجوێن وتارێكی پێشكەش كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە