دادگایەکی تورکیا شەڕڤانێکی بیانی یەپەگە بە ٧ ساڵ زیندانی سزا دەدات

کوردستان

16/09/2018‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی ٧ ساڵی بەسەر شەڕڤانێکی یەپەگەدا سەپاند کە هاوڵاتییەکی بەریتانییە.


ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی "دەمیر ئەوران"ی تورکی بڵاویکردووەتەوە "دادگای شاری ئادین لە ڕۆژئاوای تورکیا سزای بەسەر سەربازێکی پێشوی سوپای بەریتانی سەپاندوە".


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە "ئەو سەربازە بەریتانییە لەساڵی ٢٠١٥ەوە پەیوەندی کردووە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەوە و دواتریش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧ لایەن تورکیاوە دەستگیرکراوە".


ئاژانسەکە وتوشیەتی "دادگاکە سزای ٧ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو شەڕڤانە بەریتانییە سەپاندوە ئەویش بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ڕیزی گروپێکی"تیرۆرستی" وەک دادگاکە ناوی بردون".


ئەو شەڕڤانە ناوی  جۆو ڕۆبنسنە و تەمنی ٢٥ ساڵە و لەساڵی ٢٠١٢ەوە لە ڕیزەکانی سوپای بەریتانیا بوە لە ئەفغانستان و هەروەها لەساڵی ٢٠١٥ەوە چووەتە سوریا و پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە.

هـ ـ ر

بەپەلە