سەعدی پیرە: كاندیدبوونی بەرهەم ساڵح لەپشكی یەكێتی یەكلانەبووەتەوە

عیراق

16/09/2018‌ 1167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند،  بەرهەم ساڵح ئەندامی یەكێتی نیشتمانی نییەو تائێستا كاندیدبوونی بۆ سەرۆك كۆمار یەكلانەبووەتەوە.

سەعدی پیرە راشیگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرێوەدەچێت، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ناوخۆیی‌و دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق .

ئەم قسانە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یەكێتی نیشتمانی لەپشكی خۆی بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری كاندید دەكات بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

بەرهەم ساڵح پێشتر جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی بوو، بەڵام لەو حیزبە جیابووەوەو حیزبێكی بەناوی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری دروست كردو لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوو كورسی بەدەستهێنا.

هـ ـ ح